كچێكی پاوەی رۆژهەڵاتی كوردستان بوو بە زیرەكترینی ئێران
03:00 - 11/12/2025
زەمەن_هەواڵ
منداڵێكی كورد له‌نێوان ٥٥٠ منداڵدا وه‌ك زیره‌كترین منداڵ له ئێران ده‌ستنیشانكرا، كێبڕكێكه له‌نێوان منداڵانی ١٥ وڵات‌دا ئه‌نجامدرابوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، پارمیس خودا مورادی، كچه كوردێكی خه‌ڵكی پاوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له‌شاری كرماشان نیشته‌جێیه و به‌شداری كێبڕكێی زیره‌كترین منداڵی له وڵاتی ئێران كرد كەتێیدا ٥٥٠ منداڵ له ١٥ وڵاتی جیهانه‌وه له‌و كێبڕكێیه‌دا به‌شداربوون.
لە کێبڕکێیەدا، كچه كوردەکە وه‌ك زیره‌كترین منداڵی ده‌ستنیشانكراو خه‌ڵاتی زیره‌كترینی پێبه‌خشرا.
كێبڕكێكه نێوده‌وڵه‌تییه بۆ ئه‌و منداڵانه ئه‌نجامدرا بوو كه ژمێریاری هزری یان بیركاری هزریان به‌هێزه و توانایه‌كی زۆریان له كۆكردنه‌وه‌و لێده‌كرن و دابه‌شكردنی ژماره‌كان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌یه و كچه كورده‌كه پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.