ئێران هەڕەشەى زیاتر لە ئیسرائیل دەکات و هۆشداری دەداتە جیهان
07:16 - 14/06/2025
زەمەن پرێس:
بەرپرسانى
باڵای سەربازی ئێران جەخت لەسەر بەردەوامی هێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل دەکەنەوە و
دەشڵێت: تازە جەنگی جیهانی سێیەم دەستی پێکرد.
بەرپرسانى
باڵای سەربازی ئێران رایانگەیاند، ئەمە جەنگە بەردەوام دەبێت و داوای لە
هاوڵاتییانى وڵاتەکەى کرد خۆیان بۆ جەنگی جیهانی سێیەم ئامادە بکەن،
جەختیشیانکردەوە، بە هەموو چەکێکی قورس لە ئیسرائیل دەدەن و ناوەستن.
لەبەرامبەردا
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، چیتر تاران پارێزراو نییە و ئێستا رێگای ئێران بەڕووماندا
کراوەیە، ئێران کۆتایی هاتووە، بەڵام نازانین چەند دەخایەنێت.
بەرەبەیانی
ڕۆژی هەینی رابردوو ئیسرائیل لەناکاو هێرشی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانى ئێران و
چەندین پێگەى دیکەى سەربازیی ئەو وڵاتە، لەبەرامبەریشدا شەوی ڕابردوو ئێران بە چڕی
وەڵامی هەڕەشەکانى ئیسرائیلی دایەوە و تەلئەبیبی بۆردوومانکرد.
ئێران
ئاماری زیانە گیانییەکانى خۆی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ٨٠ کەس کوژراون و ٣٢٠ی دیکە بریندار
بوون، لەنێو کوژراوەکاندا، فەرماندە هەرە باڵاکانی وەک حسێن سەلامی و محەممەد
باقری کە بزوێنەری هێزی سەربازی ئێرانن لەگەڵ شەش گەورە زانای ئەتۆمیدا کوژراون.