نەتەوە یەکگرتووەکان: دەبێت هەولێر و بەغداد بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن
07:40 - 10/06/2025
زەمەن
پرێس:
نوێنەری
ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق رایدەگەیەنێت، پەیوەندی نێوان حكومەتی فیدراڵ و
حكومەتی هەرێم لەسەر بنەمای دیالۆگی بنیادنەرانەیە و دەبێت هەولێر و بەغداد بە
گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن
محەمەد
حەسان نوێنەری ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە وتەیەكدا لەبەردەم
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی ڕایگەیاند: عێراق
لە قۆناغێکی گرنگدایە و دەبێت هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی
دەروبەری هەبێت و دادپەروەری لە ناوخۆی وڵاتدا جێبەجێ بکات، سوپاسی
عێراقیش دەكەم بۆ پێشكەشكردنی كۆمەكی مرۆیی بە لوبنان و سوریاو غەززە.
ئاماژەى
بەوەشکردوە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق پابەندە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی
خاوێن.
محەمەد
حەسان وتیشی:١٠٠هەزار ئێزدی خەڵكی شەنگال هێشتا لە كەمپەكانی پەنابەرێتی و شوێنی
نیشتەجێبوونی نافەرمیدان، حكومەتی عێراق مافی ئێزدییەكانی بۆ خاوەندارێتیكردنی
زەوی پەسەندكردووە، ئەمەش دەستكەوتێكی گرنگە.
سەبارەت
بە کامپی هۆلیش لە رۆژئاوای کوردستان، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق
ڕوونیکردەوە، بەردەوامیی كەمپی (هول) سەرچاوەی نیگەرانییەكی گەورەیە بۆ ئاسایش و
سەقامگیریی عێراق، حكومەتی عێراق پابەندە بە گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی لە كەمپی هول،
چونکە متمانەی گەورەمان بە دادگای عێراقی هەیە.
هاوکات
باسی لەوەشکردوە، ئۆفێسەكانی خۆیان لە موسڵ و كەركوك داخستووە وەكو ئامادەكاریی بۆ
كۆتایهێنان بە ئەركی (یونامی) لە عێراق.
محەمەد
حەسان وتیشی: عێراق خۆی بەدورگرتووە لە دەستوەردان لە هەر ململانێیەكی ناوچەیی و
سیاسەتی هێوركردنەوەو دیالۆگی گرتوەتەبەر.
لەبارەى
کێشەکانى هەرێم و بەغداشەوە ناوبراو جەختیکردەوە، پەیوەندی نێوان حكومەتی فیدراڵ و
حكومەتی هەرێم لەسەر بنەمای دیالۆگی بنیادنەرانەیە و دەبێت هەولێر و بەغداد بە
گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن.