سی ئێن ئێن: هەرێم بەشی 12 موچە نەوتی فرۆشتووە
11:39 - 10/06/2025
زەمەن
پرێس:
كەناڵی
سی ئێن ئێنـی ئەمریكی ئاشکرای دەکات، هەرێمی کوردستان بایی 12 موچەی موچەخۆران
نەوتی فرۆشتووە، وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکاش دەڵێت: ئێمە ئاگەداری مووچە بڕینی
خەڵکی کوردستانین لەلایەن بەغداوە.
كەناڵی
سی ئێن ئێنـی ئەمریكی بڵاویكردەوە، هەرێمی كوردستان لە ساڵی ڕابردودا 12 ملیار و
900 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبوە كە 87% ئەو داهاتە لە فرۆشتنی نەوتەوە دەستكەوتوە.
هاوکات،
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە كەناڵەکەی ڕاگەیاندوە،
ئامانجیان هەمەچەشنکردنی ئابوری و دەستەبەرکردنی چەندین سەرچاوەی داهاتە، بەبێ
ئەوەی تەنیا پشت بە نەوت ببەستن.
لەلایەکی
دیکەوە تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە
کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێمە ئاگەداری
مووچە بڕینی خەڵکی کوردستانین لەلایەن بەغداوە، داواش لە بەغدا و هەولێر دەکەین
کیشەکانیان بەگوێرەی دەستور چارەسەر بکەن.
ئاماژەى
بەوەشکردوە، چارەسەرکردنی کێشەی مووچە ئاماژەیە بۆ ئەوەی عێراق ژینگەیەک دروست
دەکات کۆمپانیا ئەمەریکییەکان بیانەوێت وەبەرهێنانی تێدا بکەن.