89 کوردستان

تاوە باران بەڕێوەیە

12:56 - 09/06/2025

زەمەن - هەرێمی کوردستان

 

 کەشناسی رایگەیاند ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک کات و شوێن دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ ئەگەرى تاوە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات.

سەبارەت بە سبەینێ سیشەممەش ڕایگەیاند، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و ئەگەری نمەبارانێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری ڕۆژهەلات.

ڕوونیشیکردەوە کە سبەینێ پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 38 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی
سۆران : 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 45 پلەی سیلیزی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن