262 کوردستان

عەلی حەمەساڵح : لە سلێمانی تاڵانکردنێکی مەترسیداری زەوی دەستیپێکردووە

09:53 - 02/06/2025

زەمەنپرێس:

ئەندامێکی پەرلەمانى کوردستان ئاشکرای دەکات، تاڵانیەکی مەترسیداری زەوی لە سلێمانی دەستی پێکردوەو بەردەوامە، گوایە بۆ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبان و جەعفەر شێخ مستەفایە.
عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانى کوردستان دەڵێت: سێ مانگە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەم، ٣١٢ بەڵگەم کۆکردوەتەوە، هیچ تاڵانی و یاساشکێنی و وێرانکردنێکی شارم نەدیوە؛ لەمە گەورەتر بێت، تاڵانیەکی مەترسیداری زەوی لە سلێمانی دەستی پێکردوەو بەردەوامە، گوایە بۆ ئێوەو بەناوی ئێوەیە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، بەبێ فەرمانی وەزاری و یاسا، بەناوی پێشمەرگەو هێزی ئەمنیەوە، گروپێکی شەش کەسی، هەزاران دۆنم زەویان بەنایاسایی مەتر مەتر کردوەو دەیفرۆشن و بەردوامن، تائێستا نزیکەی (٨٠ هەزار) پارچە زەویان بەنایاسایی فرۆشتوە، بەهاکەی یەک ملیار دۆلار(سەد هەزار دەفتەر) ە 
عەلی حەمە ساڵح دەشڵێت: چ کارەساتێک ڕودەدات.. چ وێرانکردنێکی سلێمانیە، بەبێ تاپۆ و هیچ خزمەتگوزاریەک.. زەوی پارچەبکەو بیفرۆشە، لە سائب ستی هەتا ١٠٠ مەتری( مەتر مەتر فرۆشرا)، سەرشەقامی ١٠٠ مەتری فرۆشرا، هەواری شار، قڕگە، ڕاپەڕین و قولە رەیسی، کەنەکەوە، بەکرەجۆ، سوتکە، کانی گۆمە، چواچرا، زەوی قەرەجەکان. هەموو فرۆشرا، ناوی هەموو شەخسەکان، تێوەگلانی بەرپرسان و شارەوانیەکان.
ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیدەکاتەوە، هەفتانە نزیکەی ٥٠٠ پارچە زەوی بۆ فرۆشتن دەخرێتە بازاڕەوە( هەفتەی ٥ بۆ ٦ ملیۆن دۆلار)، خۆیان زەوی لە جوتیار وەردەگرنەوە، بەنایاسایی مەتر مەتری دەکەن، کۆمپانیایەک سەرپەرشتی ئەم پرۆسە دەکات ناوی (مادە) لە سەرچنار، کەسێک بەناوی موسا، گوایە نوێنەری ئێوەیە لەوێ دادەنیشێت، دەشڵێت: بۆیە دەبێت ئەم وێرانکردنەی سلێمانی ڕابگرن، ئەمە بدرێتە دادگا ئەوانەی لەم پرسەدان لە پشت وبەناوی ئێوە دەیکەن…
عەلی حەمە ساڵح باس لەوەش دەکات، بەشێکی تری ئەم کارانە لە “بینای پاشا” خوار مەکەزی چوارچرا دەکرێ لە کیلۆمەترێکدا ٢٣ نوسینگە دابنێن بۆ ساخکردنەوەی، زەوی لە جوتیار وەردەگرن، بۆ هەر مەترێک ٤٨ مەتری پێدەدەن.. دواتر خۆیان مەتر مەتری دەکەنو فۆڕمی بۆ دروستدەکەن و دەیفرۆشن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن