پارتى هۆشداری دەداتە بەغدا و کات بۆ ناردنى مووچە دیاری دەکات
06:08 - 02/06/2025
زەمەنپرێس:
مەکتبەی
سیاسی پارتی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر تا پێش جەژنی قوربان ماف و شایستە داراییەکانی
خەڵکی هەرێم ڕەوانە نەکرێت، هەڵوێستی جدیمان دەبێت.
مهكتهبی
سیاسی پارتی، دوای سێ کاتژمێر کۆبوونەوە بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی ڕاگهیهنراوێكی
بڵاویكردهوه و ڕایگەیاند، ڕای گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە
کە حکومەتی فیدراڵی بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان و
دوا پێشلکاریشی نوسراوەکەی دوێنێی وەزارەتی داراییە کە دژی دەستور و بنەماکانی ڕێککەوتنی
پێکهێنانی حکومەتە و بە سیاسی کردنی قوتی خەڵکە".
ئاماژهی
بهوهشكردووه، ئهو بابەتە لە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمیتەی ناوەندی پارتی لە 2ی
حوزهیرانی ٢٠٢٥ دهخرێته بهر باس و بڕیار وەرگرتن.
مهكتهبی
سیاسی پارتی لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هۆشداری دهدات و دەڵێت، ئەگەر تا پێش
جەژنی پیرۆزی قوربان ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە
نەکرێت هەڵوێستی جددیمان دەبێت و ڕایدەگەیەنین.