96 کوردستان

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق کۆدەبێتەوە و لەسەر مووچەى هەرێم بڕیار دەدات

09:01 - 02/06/2025

زەمەن پرێس:
سبەینێ لە کۆبووەنەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق سێ پێشنیاز دەخڕیتەڕوو سەبارەت بە نانردنی موچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم و بڕیار لەسەر ناردنی پارەی موچەی مانگی ئایار دەدرێت.
بەپێی زانیارییەکان، سبەینێ لە کۆبوونەوەی ئەنجوممەنی وەزیران بڕیار لەسەر خەرجکردنی بە موچەی مانگی پێنجی موچەخۆرانی هەرێم دەدرێت و پارەکە رەوانە دەکرێت.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک بۆ زەمەن پشتڕاستى کردەوە، بۆ بڕیاری خەرجکردنی پارەکە سێ پێشنیاز دەخرێتەڕوو، یەکەمیان بەشێوەی قەرز، یان بەشێوەی شایستەی دارایی (مینحە) یاخود بە سولفە خەرجدەکرێت، هاوکات جەخت لەوەکراوەتەوە پێش جەژن بەغداد موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن