نرخی زێڕ جارێکی دیکە بەرز دەبێتەوە
01:58 - 02/06/2025
زەمەن -ئابوری
دوای ئەو سەقامگیرییەی لە دوو هەفتەی ڕابردوودا
بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا کە مەترسی هەیە زیاتر
فراوان بێت، جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە.
لە ئێستادا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ هەزار و 350 دۆلار مامەڵەی
پێوە دەکرێت، لە بازاڕەکانی کوردستانیش نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 668 هەزار دینارە.
تەنها ئەمڕۆ ئۆنسەیەک زێڕ 60 دۆلار بەرزبووەتەوە، هەر مسقاڵێکیش 8 هەزار دیناری
چووەتە سەر.
هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ هێرشەکانی دوێنێ و
شەوی ڕابردووی ئۆکراینا بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ڕووسیا. ئۆکراینا دەڵێت زیانی زیاتر
لە 7 ملیار دۆلاریان بە رووسیا گەیاندووە و نزیکەی 40 فڕۆکەیان تێكشکاندوون.