34 کوردستان

ناوتۆماركردن بۆ كارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان دەستپێدەكات

08:26 - 02/06/2025

زەمەن پرێس:
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سبەی سێشەممە لینکی داواکاری ئۆنلاین بۆ دامەزراندنی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان بڵاودەکرێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: لە ئێوارەی سبەی سێشەممەوە لینکی داواکاری بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان لە ماڵپەڕی کۆمسیۆن و سەرجەم پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا بڵاودەکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەی خواستی پێشكەشكردنیان هەیە چاودێری لاپەڕەكانی كۆمسیۆن بكەن و دەتوانن دوای ئەكتیڤبوونی لینكەكە ناوی خۆیان تۆمار بكەن.
بڕیارە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانى عێراق بەڕێوەبچێت، لە ئێستاشدا ناوی سەرجەم لیست و کیانە سیاسییەکان تۆمار کراون کە دەیانەوێت لەو هەڵبژاردنە بەشداری بکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن