264 کوردستان

بەپەلە.. لێبڕین لە مووچەی خانەنشینان دەستی پێکرد

04:10 - 02/06/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 وەزارەتی دارایی هەرێم بە نوسراوێکی فەرمی چوار بڕیاری لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە دەرکرد.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەپێی نوسراوێک کە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەرچووە، لەمەودوا ٪٣ـی دیکەی مووچەی بنەڕەتی سەرجەم فەرمانبەران دەبڕدرێت و لەمەودوا لێبڕینی مووچە بۆ خانەنشینی لە ٧٪ ەوە دەبێتە ١٠٪ و هاوشێوەی عێراقی لێ دەکرێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، لێبڕینەوەکە لە مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان لە ١٠ساڵ و نیوی ڕابردوو جێبەجێ دەکرێت، لە ١ی١ی٢٠١٤ ەوە تاوەکو ٣٠ی٦ی٢٠٢٤. 

لە نوسراوەکەدا ئەوەشهاتووە، پارەی کەڵەکە بوو دەبێتە قەرز لەسەریان و بە سێ ساڵ لە فەرمانبەران و بە پێنج ساڵ لە خانەنشینان وەردەگیرێتەوە و مانگانە لە مووچەیان دەبڕدرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەم بڕیارە دوای هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی کوردستانە لەگەڵ عێراق کە ١ی٦ی٢٠٢٤ لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کرا. بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە دەرچووە لێبرێنی مووچە بۆ خانەنشینی ١٠٪ یە و پێشتر لە کوردستان ٧٪ بوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن