نەخۆشخانەیەکی هەرێم: حاڵەتی گەستنی گوێدرێژمان هەبووە
04:54 - 02/06/2025
زەمەن - هەولێر
نەخۆشخانەی هەریر ڕایدەگەیەنێت، لە ئاماری مانگی ئایارـی ئەمساڵ ژمارەی سەردانی کەرانی نەخۆشخانەکە بە گشتی ٧٥١٩ کەس بووە و لە ناویاندا ١٠ حاڵەتی پێوەدانی دووپشک هەبووە پێنج حاڵەتی گەستن هەبووە کە گەستنی سەگ و پشیلە و گوێدرێژی تێدا بووە.
ئەمڕۆ دوو شەممە 6_ی حوزەیران_ی 2025 نەخۆشخانەی هەریر، ژمارەی سەردانی کەرانی نەخۆشخانەکەی بۆ مانگی ئایارـی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و وتی، ژمارەی سەردانی کەرانی نەخۆشخانەکە بە گشتی ٧٥١٩ کەس بوون.
باسی لەوەش كرد، ١٠ حاڵەتی پێوەدانی دووپشک هەبووە پێنج حاڵەتی گەستن هەبووە کە تێیدا گەستنی سەگ و پشیلە و گوێدرێژی تێدابووە.
ئاماژەی بەوەش كرد، ژمارەی سەردانی کەرانی نەخۆشخانەی هەریر بە گشتی ٧٥١٩ نەخۆش بوون کە ٣٦٢١ ی نێر و ٣٨٩٨ مێ بوون.