گەنجێک لە کاتی ڕاوەماسی گیانی لەدەستدا
04:38 - 28/05/2025
زەمەن _ گەرمیان
پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: سێ گەنج بەمەبەستی ڕاوە ماسی چوونەتە ڕووباری سیروان، کارەبایان لەئاوەکە داوە و لەئەنجامدا یەکێکیان گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٥، عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی شەوی دو شەممەی ڕابردو سێ کەس بەمەبەستی ڕاوەماسی چونەتەسەر ڕوباری سیروان، کارەبایان لەئاوەکە داوە و لەئەنجامدا یەکێکیان بەناوی (عمران محەمەد سالح) لەدایکبوی سالێ ١٩٩٦ دانیشتوی کانی کرمانج بەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەستبەجێ پۆلیسی بنکەی ناحییەی مەیدان چونە شوینی ڕوداوەکە دوای ڕەوانەکردنی تەرمەکە بۆ پزیشکی دادی دەربەندیخان دەستیان گرت بەسەر مولیدەو ئەوکەرەستانەی کە بەمەبەستی ڕاوکردن بەکاریان هێنابو، هەروەها ئەو دو کەسەی کە لەکاتی ڕوداوەکە لەگەڵی بون دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە بەردەوامە.