ئایا راستە رسوماتی ئۆتۆمبێل زیادکراوە؟
03:22 - 28/05/2025
زەمەن:-
بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، لەبارەی زیادکردنی ڕسووماتی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ ههرێمى كوردستان ڕایگەیاند: "ڕسوماتی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل زیادنەکراوەو تائێستا وهكو خۆى ماوهتهوه".
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٥، شاخەوان بەکر بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، ئاشکرایکرد، "ئەمساڵ تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە ١٤ ھەزار و ٥٢٢ ئۆتۆمبێل ھاوردەکراوە و ڕسوماتی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل زیادنەکراوەو تائێستا وهكو خۆى ماوهتهوه".
بەڕێوەبەری دەروازەکە دەشڵێت: 23 ئۆتۆمبێلیش بەھۆی نەبونی مەرجەکانی توندوتۆڵیو سەلامەتیهوه، ڕێگە بەداخڵبونیان نەدراوە.
جهختیكردهوه، "ئۆتۆمبێلی کارەباییو ھایبرێد، باجی گومرگییان لێوەرناگیرێت، تەنها ڕسوماتی لێ وەردەگیرێت، پشکنینەکانیش بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی ھاوردەدەکرێن، لەساڵی داھاتوەوە زیاتر دەکرێن".