120 کوردستان

پەکەکە: تا ئۆجەلان ئازاد نەکرێت چەک دانانێین

09:45 - 27/05/2025

زەمەن - کوردستانى

 

بەسێ هۆزارت، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی تورکیا کات بە فیڕۆ دەدەن، دەشڵێت، تا ئۆجەلان ئازاد نەکرێت پەکەکە چەک دانانێت.

بەسێ هۆزاتلە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، پرۆسەی هەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە، بەبێ ڕێکخستنی یاسایی و دادوەری و ڕەخساندنی زەمینەی کارکردنی ئازادانەی ئۆجەلان، بە شێوەیەکی دروست بەرەو پێش ناچن.

گوتیشى، پێویستە گۆڕانکاری لەبەشێک لە یاساکان بکرێت و مەرجەکانی کارکردنی ئازادانەی ئۆجەلان فەراهام بکرێت، ئەگەر ئۆجەلان بە ئازادانە ئەم پرۆسەیە بەڕێوە نەبات، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری نابێتە شتێکی کردەیی و جێبەجێ ناکرێت.

ئەو بەرپرسەى کەجەکە باسى لەوەش کردووە، دەسەڵاتدارانی تورکیا لەبارەی پرۆسەکە جیددی نینە و تەنها کات بەفیرۆ دەدەن. داوکارییەکی دیکەی ئێمە ئەوەیە، تورکیا پێویستی بە دەستوورێکی دیموکراسی هەیە کە دان بە ناسنامەی هەموو هاووڵاتییانی کۆمەڵگەدا بنێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن