بڕیارێک بۆ بەشێک لە خوێندکاران دەرچوو
08:26 - 27/05/2025
زەمەن - کوردستانى
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، بەهۆى پشوى جەژنی قوربانى پیرۆز ماوەى 14 رۆژ مۆڵەت دەدەنە قوتابییانى دەرەوەى وڵات بۆئەوەى بگەڕێنەوە بۆ هەرێمى کوردستان.
وەزارەتەکە رایگەیاندووە، بەهۆى نزیکبونەوەى جەژنی قوربانى پیرۆز و لەبەر چاوگرتنى بارودۆخى ئەو خوێندکار/ قوتابیانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، (د. ئارام محمد قادر) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە؛ ڕێگەپێدان بە قوتابى/ خوێندکارانى دەرەوەی وڵات بەمەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتى (2025/5/30) تاکو (2025/6/13) بۆ ماوەی چواردە رۆژ، ئەو ماوەیەى لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.