بە (245) دینار نرخی مۆلیدەی سیتییەکانی سلێمانی دیاری كرا
12:32 - 25/05/2025
زەمەن - سلێمانی
لیژنەی باڵای دیاریکردنی
نرخی کارەباى کۆمەڵگەکانى نیشتەجێبوون (سیتییەکان) کۆبوونەوەیەکی ساز کرد، تێیدا
نرخی کیلۆواتی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی پێنج دیاریکرد، کە بریتییە لە 245 دینار بۆ
هەر کیلۆواتێک.
لیژنەكە ئەمڕۆ يەكشەممە
25-5-2025، دەڵێ ؛ بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی مۆلیدەی
ستییەکان ئامادەکراوە، نرخی یەک کیلۆوات کارەباى مۆلیدەى کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون
بۆ ئەم مانگە بریتییە لە 245 دینار. هاوكات بۆ ئەو سیتییانەی تاكە سەرچاوەی كارەبایان
مۆلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە، نرخی كیلۆواتیان 229 دینارە.
پێویستە سەرجەم
کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون لە سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە
ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن ئەوا ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.