165 کوردستان

خۆڵبارین و هەورەتریشقە بەیەکەوە بە ڕێوەن

02:14 - 24/05/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 کەشناسی ئاشکرایکرد، خۆڵ دەبارێت و لە باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم خێرایی با زیاددەکات.

 

ئەمڕۆ شەممە، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان کەشی ٤٨ کاتژمێری بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم، ئەگەری کەمێک باران و هەورەتریشقە هەیە.

باسی لەوەشکردووە، خێرایى با مامناوەند دەبێت ١٠_ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەندێک جاریش چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم کە دەبێتەهۆی بەرزبوونی کەمێک تۆز و خۆڵ لە ناوچەکەدا و پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشی سبەی یەکشەممەوە کەشناسی ئاماژەی بەوەداوە، کەشناسیی هەرێم پێشبینیدەکات، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵەهەور لە دواینیوەڕۆ و خێرایى با مامناوەند دەبێت ١٠ _ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و پلەی گەرمی کەمێک نزمدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

 هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 36 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :25 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 43 پلەی سیلیزی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن