102 کوردستان

بەپەلە.. بەغدا دژایەتی خۆی بۆ گرێبەستە واژۆكراوەكەی دوێنێی هەرێم و كۆمپانیا ئەمریكیەكان راگەیاند

02:23 - 20/05/2025

زەمەن _ عێراقی

 

 وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: ئەو رێکەوتنەی هەرێم کە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ئیمزای کردووە پێچەوانەی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵییە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٥، وەزارەتی نەوتی عێراق، پەیوەست بەو ڕێککەوتنەی کە هەرێمی کوردستان لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی بۆ غاز کردوویەتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێدا دەڵێت: سەرەڕای پێویستییەکان بۆ گەورەکردنی قەبارەی وەبەرهێنانی گاز و پڕکردنەوەی پێویستییە ناوخۆییەکان بۆ وێستگەکانی کارەبا، بەڵام ئەو رێکارانەی هەرێمی کوردستان گرتوویەتییەبەر بە ئاشکرا دژی یاسای عێراقییە.

هاوکات، باسی لەوەشکردووە، گرێبەستەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم پێشێلکردنی ئەو بڕیارانەیە کە لەلایەن دادگای فیدڕاڵیی عێراق دەرچووە، کە ئاماژەی بە نایاساییبوونی ئەو گرێبەستانە کردووە کە دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای باڵا فیدڕاڵی کراون.

 

إيضاح من وزارة النفط 
تداولت بعض المواقع الإخبارية خبر صادر من حكومة اقليم كردستان تضمن (اتفاقيات الطاقة الجديدة التي تبلغ قيمتها عشرات المليارات من الدولارات ).

تود وزارة النفط الاتحادية أن توضح رفضها للإجراءات الخاصة بتعاقد وزارة الثروات الطبيعية في حكومة اقليم كردستان لاستثمار حقل "ميران" وحقل "توبخانة -كردمير"  في محافظة السليمانية ، لان هذه الاجراءات مخالفة للقرارات الصادرة من محكمة التمييز الاتحادية، التي اشارت إلى عدم شرعية العقود المبرمة بعد صدور قرار المحكمة الاتحادية العليا في الدعوى المرقمة (٥٩ / اتحادية ٢٠١٢ وموحدتها ١١٠ /اتحادية ٢٠١٩) .

وتشير الوزارة ، بالرغم من حاجة العراق لتعظيم استثمار الغاز وسد الحاجة المحلية لتشغيل محطات توليد الكهرباء في البلاد ،إلا ان الاجراءات المتخذة من قبل حكومة الإقليم تعد مخالفة صريحة للقانون العراقي ،فالثروات النفطية تعد ملك لجميع أبناء الشعب العراقي ، وان اي اجراء لاستثمار هذه الثروة يجب ان يكون من خلال الحكومة الاتحادية . 

وبناءً على ذلك تؤكد الوزارة بطلان هذه العقود استنادا للدستور العراقي   وقرارات المحكمة الاتحادية.
وزارة النفط
٢٠ أيار ٢٠٢٥

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن