بەپەلە.. چێشتخانەیەک داخرا
01:39 - 20/05/2025
زەمەن _ سلێمانی
قائیمقامییەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، بەهۆی پابەندنەبوونیان بە مەرجەکانی تەندروستی، چێشتخانەی حاجی لە گەڕەکی سەرچنار داخرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٥، قائیمقامییەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، له ڕاپۆرتی كارچالاكی ڕۆژانه‌ی لیژنه‌ی باڵادا هاتووه، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به ڕێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی، لیژنه‌كه پێشنیازیان كردووه چێشتخانه‌ی حاجی کە دەکەوێتە ناوبازاڕی گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار دابخرێت.
باسی لەوەشکرد، له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ كۆگای ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نییه‌كان له چێشتخانه‌كه‌دا، تێبینی كراوه كه پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی نابێت و له‌شوێنه‌كه‌دا پاشه‌ڕوی قرتێنه‌ركان هه‌بووه.
ڕاپۆرته‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاشكرایكردوه، به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی چێشتخانه‌ی حاجی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه.