58 کوردستان

سبەی پلەی گەرما دەگاتە ٤٢ پلە

03:04 - 20/05/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 کەشناسی ڕایگەیاند: خۆڵبارین بەردەوامدەبێت و سبەینێ پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە بۆ ٤٢ پلەی سیلیزی.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشی ٤٨ کاتژمێری بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە کەشدا لەهەندێک ناوچە، پلەی گەرمی بەگشتی بە (١-٣) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ نزمدەبێتەوە.

لەبارەی کەشی سبەی چوارشەممەوە کەشناسی ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت،  پلەی گەرمی بە (١-٣ ) پلەى سیلیزى بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

 هەولێر: 36  پلەی سیلیزی
سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی
دهۆک: 36  پلەی سیلیزی
کەرکوک: 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 37 پلەی سیلیزی
سۆران: 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن