گەنجێک دیوار بەسەریدا رووخا و گیانى لەدەستدا
08:19 - 19/05/2025
زەمەن - کوردستانى
گەنجێک لە قەزاى تەق تەق لەکاتى کارکردندا کە هەوڵیداوە خانوویەک بڕووخێنێت، بنمیچى خانووەکە بەسەریدا رووخاوە و گیانى لەدەستداوە.
گوتەبێژى تەندروستى کۆیە رایگەیاند، گەنجەکە ناوى هەرمان جەعفەر وسووە و تەرمەکەی رەوانەی کۆیە کراوە.
هەروەها راشیگەیاندووە، رووداوەکە لە گوندی ئیلنجاغ دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە. هەرمان و کەسوکارەکەی هەوڵیانداوە خانوویەکی کۆنیان بڕووخێنن و لەپڕ بنمیچەکەی بەسەر هەرماندا رووخاوە.
هەرمان جەعفەر لەدایکبووی ساڵی 2002ـە، سێ مانگ بوو هاوسەرگیریى کردبوو.