58 کوردستان

بۆریە ئاوەکەى هەولێر شکایەوە نیوەى ماڵەکان لەو شارە بێئاو دەبن

06:39 - 19/05/2025

زەمەن - کوردستانى

پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، جارێکى دیکە بۆرى ئاوى ئیفراز سێى هەولێر شکا، بەوهۆیەوە 40%ى ماڵەکانى هەولێر کە لەسەر ئەو بۆرییەنبێئاو دەبن تا کێشەکە چارەسەر دەکرێت.

رابەر حسێن، بەڕێوەبەرى ئاوى هەولێر رایگەیاند،بۆ چاککردنەوەى بۆرییەکە نزیکەى 16 کاتژمێریان پێویستە.

هەروەها راشیگەیاند، هۆکارى شکانى بۆرییەکەهەڵەى کۆمپانیایەک بووە کە خەریکى راکێشانى کارەبابوون بۆ پرۆژەیەک.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن