57 کوردستان

کۆمسیۆن وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی و تازەکردنەوەىتۆماری دەنگدەرانی درێژکردەوە

07:15 - 19/05/2025

زەمەن - کوردستانى

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، ماوەى تۆمارکردنى هاوپەیمانێتى و نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەراندرێژدەکەنەوە.

کۆمسیۆن رایگەیاندووە، ماوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی و حزبە سیاسیەکان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە سبەینێ 20ی ئایار کۆتاییدەهات تا کۆتایی دەوامی فەرمی رۆژی پێنجشەممە ٢٢ـی ئایار درێژبکرێتەوە.

هەروەها راشیگەیاندووە، ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریداوە ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کە 24ى ئەم مانگە کۆتایی دەهات، تا کۆتایی دەوامیفەرمی رۆژی ١٥ـی مانگی داهاتوو درێژبکاتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن