پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگاى نێوان دێلێژە –سەنگاو تەواو کرا
02:14 - 15/05/2025
زەمەن _ سلێمانی
وەزیری ئاوەدانکردنەوە رێگاى قیرى نێوان دێلێژە –سەنگاوی بە دریژای ٥کم بەفەرمی کردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٥، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بڵاویکردەوە، پڕۆژەی رێگاى قیرى نێوان دێلێژە –سەنگاو (رێگاى دەربەند باسەڕە-دەربەند سوتاو ژاڵەى دەربەند)، بەشێکە لە جێبەجێکردنی داواکاریی هاوڵاتیانی سنورەکە، کە پێکهاتوە لە رێگایەک بەدرێژی (5)کم و بەگوژمەی ملیارێک و سەد ملیۆن دینار بەشێوازی راستەوخۆ و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان جێبەجێ کراوە.
هاوکات وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد بۆ چاککردنەوەو نۆژەنکردنەوەی چەند رێگایەکی تری سنورەکە.
هاوکات و د.ئارام قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، لە کردنەوەی پڕۆژەکە بەشداربوو.
دروستکردنی رێگای دێلێژە-سەنگاو، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و ئیدارەی گەرمیان بە پارێزگای سلێمانی دەبەستێتەوەو نزیکەی ٣٠کم دوری رێگا بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان لە سنورەکە کەمدەکاتەوە، هاوکات لەڕوی گەشتیاریشەوە بایەخی گرنگی هەیەو هاتوچۆیەکی زۆری هاوڵاتیانی لەسەرە.