21 کوردستان

كەشناسی: تاوەباران و بروسکە ئەمڕۆ و سبەی بەردەوام دەبێت

10:48 - 15/05/2025

زەمەن - هەرێمی كوردستان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لەگەڵ تاوەباران و بروسکەی پچڕ پچڕدا پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و ڕۆژی هەینیش ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

 

 بەپێی راگەیەنراوەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بە گشتی لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ بەردەوامی ناجیگیری کەش بەهۆی بارینی تاوەباران و بروسکەی پچر پچر لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم.

ئەوەشی خستەڕوو کە بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش سەقامگیر دەبێتەوە و ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت.

کەشناسی ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ پلەی گەرما 3-6 پلە دادەبەزێت.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرما 3-4 پلە بەرزدەبێتەوە.

هەولێر : 30  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی

دهۆک : 27  پلەی سیلیزی

کەرکووک : 32 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 26 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی

سۆران : 26 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان :33 پلەی سیلیزی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن