186 کوردستان

نرخى لیرەى سورى زیاتر بەرزبووەوە

07:03 - 14/05/2025

زەمەن - ئابورى

ئەمڕۆ نرخى لیرەى سورى لە هەرێمى کوردستان بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبووەوە.

بەگوێرەى نرخەکان لە بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانى، ئەمڕۆ یەک ملیۆن لیرەى سورى بە 190 هەزار دینار مامەڵەى پێوەکراوە، ئەمە لەکاتێکدایە لە سەرەتاى ئەم مانگە نرخى لیرە بۆ نزمترین ئاست دابەزى و یەک ملیۆن لیرە بە 119 هەزار دینار مامەڵەى پێوەکرا.

هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى لیرەى سوورى، کۆبوونەوەى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکایە لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆککۆمارى سوریا لە سعودیە، ترەمپ رایگەیاند هەموو سزاکانى سەر سوریا بەشێوەیەکى کاتیى لادەبات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن