142 کوردستان

بەرێوەبەری کارەبای سلێمانی: ئەگەر هاوڵاتیەک پارە نەدات کارەباکەی لەسەر دەکوژرێتەوە

12:27 - 15/05/2025

زەمەن - سلێمانی

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، نابێت بهێڵدرێت هاوڵاتی پارەی کارەبای لەسەر کۆببێتەوە و ئەگەر هاوڵاتییەک پارە نەدات، کارەباکەی دەکوژێتەوە.

لەمبارەیەوە ئەندازیار ئەنوەر حەمەسەعید، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاندوە، حکومەت ساڵانە قەرز دەداتە ئەو کەسانەی سیستمی سۆلار (بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر) بەکاردێنن و هاوکاریی ئەو کەسانەش دەکات، کە کەمدەرامەتن.

ناوبراو وتیشی، لەئێستادا 13 هەزار هاوبەشی کارەبا لە سلێمانی کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە و پلانمان هەیە تا کۆتایی ئەمساڵ، هەموو سلێمانی بگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە پرۆژەی رووناکیدا، مانگی یەکەم %50، مانگی دووەم %25 و مانگی سێیەم %15 داشكاندن بۆ نرخی کارەبا دەکرێت، تا خەڵک لەگەڵ نرخەکەدا رابێت.

ئەوەشی وتوە“لە ساڵانی رابردوودا، تێچووی کارەبا لەسەر حکومەت زۆر لە ئێستا زیاتر بوو، چونکە بە گازوایل بوو، ئێستا لەبەرئەوەی بە گازی سروشتییە، تێچووی کارەبا کەمبووەتەوە”.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن