774 کوردستان

نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگى چوار گەیشت

07:27 - 10/05/2025

زەمەن - کوردستانى

 

میدیاى پارتى دەڵێت، لەم هەفتەیەدا بەغدا مووچەى مانگى چوار دەنێرێت.

 

مەریوان قەرەنی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانى عێراق بە میدیاى حزبەکەى راگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لە 22ـی نیسانی 2025ـەوە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی بۆ حكومەتی فیدڕاڵی ناردووە، كەچی تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق، نەك هەر، هیچ بڕە پارەیەكی بۆ مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی كوردستان نەناردووە، بەڵكو نووسراوی خەرجكردنی پارەکەش لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە واژۆ نەكراوە.


میدیاى پارتى دەڵێت، هێشتا هیچ وەڵامێکی فەرمیى لەسەر وادەی ناردنی پارە دەستنەکەوتووە بەڵام چاوەڕوانییەکانى وەزارەتى دارایى بۆ ئەوەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوو بنێردرێت بەغدا پارەى مووچەى مانگى چوار خەرج بکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن