بەپەلە.. بەرێوەبەری نوێی هاتوچۆی سلێمانی دەستبەکاربوو
01:58 - 13/05/2025
زەمەن _ سلێمانی
عەمید نەوزاد علی کەریم وەک بەڕێوەبەری نوێی هاتووچۆی سلێمانی لە شوێنی عەمید ئاسۆ محمد امین بهرام بەوەکالەت دەست بەکاربوو.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٥، ماڵپەڕی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لە ڕێوڕەسمێکدا بەبەشداری کۆمەڵێک ئەفسەر و پلەدار، عەمید نەوزاد علی کەریم، بە وەکالەت، وەک بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی سکلێمانی دەستبەکاربوو.