8 کوردستان

وتەبێژ: حکومەتی هەرێم بەشێک نییە لە پلانی پڕچەککردنی حزبە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان

02:11 - 05/03/2026

زەمەن - هەواڵ

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: هەرێم بەشێک نییە لە پلانی پڕچەککردنی حزبە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەو راپۆرتانەی باس لە پڕچەککردنی هێزە کوردییەکان بۆ ناو ئێران دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە.

دەقی راگەیەنراوەکە: 

ئەو ڕاپۆرتانەی باسی ڕۆڵی هەرێمی کوردستان دەکەن کە گوایە ئێمە بەشێکین لە پیلانێک بۆ پڕچەککردن و ناردنی پارتە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان بۆ ناوخاکی ئێران بەتەواوی ناڕاستن و ڕەتیان دەکەینەوەو بە مەبەست بڵاو دەکرێنەوە.

لەهەمانکاتدا حکومەتی هەرێم و پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەشێک نین لەهیچ هەڵمەتێک بۆ فراوانکردنی شەڕو ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا.

بەپێچەوانەوە ئێمە داوای ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە دەکەین و هێرشە ترسنۆکانەکانی سەر هەرێمی کوردستان بە تەواوی شەرمەزار دەکەین و داوا لەحکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین پەلامارەکانی سەر هەرێمی کوردستان ڕابگرن و خاک و خەڵکەکەمان و ناوچەکە بپارێزن.

پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن