نوێنەرى مامۆستایانى گرێبەست: کەسێک کراوەتە گرێبەست یەک رۆژ وانەبێژى نەکردووە
08:37 - 10/05/2025
زەمەن - کوردستانى
عەلى رەئوف نوێنەرى گشتیى مامۆستایانى گرێبەست دەڵێت، کەسێک کراوەتە گرێبەست یەک رۆژ وانەبێژى نەکردووە.
نوێنەرى مامۆستایانى گرێبەست رایگەیاندووە، کەسێک بەنایاسایی لە جێگادانانی وەک گرێبەست بۆ کراوە و دامەزراوە لە پەروەردەی رانیە بەناوی ( هه ، س ، م ) موالید 1999 دەرچووی ساڵی 2022، ئەم کەسە یەک ڕۆژ وانەبێژی نەکردووە و وانەبێژی لادراویش نییە.
عەلى رەئوف دەڵێت، بەپێی رێنمایی وەزارەتی پەروەردە لە جێگادان تەنها بۆ مامۆستای وانەبێژی لادراو دەکرێت نەک دەرچوو دانەمەزراوى خاوەن واستە، دوور لەپڕەنسیب و بێ ڕەچاوکردنی بنەماکانی دامەزراندن یاسا کارپێکراوەکانی ھەرێمی کوردستان کراوەن بە گرێبەست، مافی ھەر کەسێکە دابمەزرێت بەڵام بەپێی رێنمایی نەک بۆ ئەوانەی دەست رۆیشتوون خاوەن واستەن، چەندین مامۆستای وانەبێژ لادراوی کچە شەھیدن کورە شەھیدن، تاقانەی ئەنفالن، بۆ ئەوانیش دامەزراندن نییە کە گیانی خۆیان بەخشی لە پێناو خاک و نیشتمان، بۆیە مەڵێن دامەزراندن نییە، بڵێن واستەمان نییە.