102 کوردستان

لە کەرکوک کەسێکى دیکە بە تاى خوێنبەربوون گیانى لەدەستدا

08:47 - 23/04/2025

زەمەن - کوردستانى

 

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە کەسێکى دیکە لە کەرکوک بە تاى خوێنبەربوون گیانى لەدەستدا، لە ماوەى هەفتەیەکدا ئەمە سێیەم حاڵەتى گیانلەدەستدانە بە تاى خوێنبەربوون لە کەرکوک.

 

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک بە زەمەنى راگەیاند، ئەو کەسى گیانى لەدەستداوە پیاوێکى تەمەن 52 ساڵە و ناوى زەکەریا قاسمە، دانیشتووى گەڕەکى روناکییە لە شارى کەرکوک و پیشەى گۆشتفرۆش بووە.

 

هەروەها رلشیکەیاند، جگە لەوە، کەسێکى دیکەش تووشى نەخۆشییەکە بووە کە پەرستارە لە نەخۆشخانەى گشتى کەرکوک

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن