ئەمشەو دۆخی تورکیا هەستیار دەبێت
12:56 - 22/03/2025
"زەمەن"
سەرۆکایەتیی داواکاری
گشتیی ئیستانبوڵ ئاشكرایكردوه، چاوەڕواندەکرێت ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی گەورە
شارەوانیی ئیستانبوڵ ئەمشەو ببرێتە به‌رده‌م دادگا و ئەمەش ناڕەزایەتییەکان فراوانتر دەکات و ئەگەری پێکدادانی زیاتری لێدەکەوێتەوە
و دۆخی وڵاتەکە بە تایبەت ئیستانبووڵ و ئەنکەرە بە تەواوی هەستیار دەکات.
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو کە
ڕکابەری سەرەکی ئەردۆغان دەبێت لە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیدا بە مەبەستی وەرگرتنی
وتە لەکەیسی لێکۆڵینەوە لە"تیرۆر"، براوه‌ته بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئیستانبوڵ.
سەرۆکایەتیی داواکاری
گشتیی ئیستانبوڵ ئاشكرایكردوه، بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر نۆ به‌كاتى ئه‌نكه‌ره، ئه‌كره‌م
ئیمامئۆغڵو سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ ببرێتە دادگا.
ده‌ستگیركردنى ئه‌كره‌م
ئیمامئۆغڵو له‌كاتێكدایه، له‌لایه‌ن پارتى گه‌لى كۆمارى (جه‌هه‌په)وه كاندید
كراوه بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لەهەڵبژاردنی داهاتوی ئەو وڵاتەو ده‌بێته
ڕكابه‌رى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى ئێستاى توركیا و لە دوو هەڵبژاردنی ڕابردوودا لە
ئیستانبووڵ توانیویەتی شکست بە ئاردۆغان بهێنێت.