721 کوردستان

بەپەلە.. پیاوێک ژنەکەی خۆی خنکاند

12:42 - 18/03/2025

زەمەن _دهۆک

 

 لە کەمپێکی ئاکرێ، ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە خنکێنرا.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٥، عیماد حوسێن، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ ئێمە ئاگادارکراینەوە بە حاڵەتێکی کوشتن لە کەمپی ماملیان و دوای گەیشتنی تیمەکانمان بۆ شوێنی رووداوەکە، ئاشکرا بوو کە ژنێکی 29 ساڵ لەلایەن هاوژینەکەیەوە خنکێنراوە."

ئاماژەی بەوەشدا، تەرمی قوربانییەکە بۆ پزیشکی دادی دهۆک رەوانەکراوە بۆ پشکنینی پێویست و دیاریکردنی هۆکاری سەرەکی مردنەکەی.

عیماد حوسێن، وتیشی: تۆمەتبارەکە تەمەنی 37 ساڵە، دەستبەجێ دەستگیرکراوە و بەپێی مادەی 406ی یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن