رۆژێکى ئەم هەفتەیە دەکرێتە پشوو
06:54 - 08/03/2025
زەمەن - کوردستانى
سێشەممەی ئەم هەفتەیە لە سەرجەم فەرمانگەكانی هەرێم پشووی فەرمى دەبێت.
بەگوێرەى رۆژژمێری پشووەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، رۆژى سێشەممە 11ی ئازار لە سەرجەم فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.
پشووەکەى رۆژى سێشەممە بەبۆنەی ساڵرۆژی رێكەوتننامەی 11ی ئازاری 1970ـوەیە و پشووەكەش تەنها پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.