بەپەلە.. تەیف سامی داوای زانیاری مووچە خۆرانی هەرێم دەکات
03:10 - 08/03/2025
زەمەن _ عێراق
تەیف سامی بۆ ناردنی مووجە داوا لە هەرێم دەکات تەتینی مووچەی مووچەخۆران بکەن.
ئەمڕۆ شەممە، ٨ی ئازاری ٢٠٢٥، بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی داریی عێراق، وەزیری دارایی داوا لە هەرێمی کوردستان دەکات زانیاری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیان بۆ بنێردرێت بۆ تەوتینکردنی مووچەکانیان بەگوێرەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی.
هاوکات، لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو رادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە.