399 جیهان

نیویۆڕک تایمز: بەبەرچاوی ترەمپەوە وەزیرانی کابینەکەی ڕووبەڕووی یەکبوونەوە

01:39 - 08/03/2025

زەمەن _ جیهانی

 

 لە ژووری کۆبوونەوەکانی کابینەی حکومەتەکەی ترەمپ، رووبەڕووبوونەوە لەنێوان چەند بەرپرسێکی ئیدارەکەی ترەمپ روویداوە و یەکتریان بە پێشێلکردنی بڕیارەکان تۆمەتبارکردووە.

 ئەمڕۆ شەممە، ٨ی ئازاری ٢٠٢٥، ڕۆژنامەی نیویۆڕک تایمزی ئەمریکی لەژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردووەتەوە، لەبەرچاوی ترەمپ و لە ژووری کۆبوونەوەکانی کابینەی حکومەت، رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئیلۆن مەسک، ملیاردێر و وەزیری کارامەیی و چەند بەرپرسێکدا، بەتایبەتیش مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوە روویداوە، ئەوەش دوای ئەوە رۆبیۆی بەوە تۆمەتبارکردووە کە ژمارەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی کەمنەکردووەتەوە.  لە بەرامبەریشدا مارکۆ رۆبیۆ بەتوندی وەڵامیداوەتەوە و رایگەیاندووە، زیاتر لە هەزار کارمەند دەرکراون.

هەر پشتبەست بە زانیارییەکانی نیویۆڕک تایمزی ئەمریکی، زۆربەی ئەندامانی دیکەی کابینەکەی ترەمپ تەنیا بینەری رووبەڕووبوونەوەکەی ئیلۆن مەسک و مارکۆ رۆبیۆ بوون و دواتر ترەمپ مارکۆ رۆبیۆی بە کەسێکی سەرکەوتوو لەقەڵەمداوە و رایگەیاندووە، کاری باشی کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە پێشتر ترەمپ لەکۆبوونەوەیەکدا بە وەزیرانی کابینەکەی راگەیاندووە، ئەوان بەرپرسیارن لەو وەزارەت و ناوەندانەی کە پێیان سپێردراوە، لە ئیلۆن مەسک بەرپرسیار نین.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن