مانگرتووان: لە ژێر فشاری هاووڵاتییاندا بڕیارماندا مانگرتن هه‌ڵپه‌سێرین
04:03 - 11/02/2025
زەمەن _ سلێمانی
مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو دەڵێن: توانیمان شكۆ بگێڕنه‌وه بۆ شه‌قام و لەژێر فشاری هاووڵاتییاندا بڕیارمانداوه مانگرتن هه‌ڵپه‌سێرن.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، ١١ی شوباتی ٢٠٢٥، سه‌دان كه‌س چوونه شوێنی خێمه‌ی مانگرتووان بۆ ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی و داوایان لێ‌كردن مانگرتنه‌كه‌یان بشكێنن كه ١٥ رۆژه به‌رده‌وامه.
دواتر مانگرتووانیش بڕیاریان دا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن و دوابڕیاری خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته رابگه‌یه‌نن.
دوا بەدوای کۆبوونەوەکە، بڕیاری هەڵپەساردنی مانگرتنیان دا و ڕایانگەیاند: زۆر سوپاسی تیمی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌كه‌ین كه به‌رده‌وام به‌ده‌ممانەوە بوون.
هاوکات، سوپاسی ئەو هاوڵاتیانەیان کرد، کە لە پەیامەکایان تێگەیشتوون و ئاماژەیان بەوەدا، ئەوان شەڕیان بۆ مافی خەڵک کردووە و خه‌باتێكی مه‌ده‌نیمان گرته‌به‌ر و هه‌موو رێگایه‌كمان گرته‌به‌ر، به‌ڵام به‌رپرسان گوێیان بۆ داواكارییه‌كانی ئێمه‌ی نه‌گرت.