سێ مانگرتوو دەبێت نازۆریان بۆ بکرێت
02:05 - 11/02/2025
زەمەن _ سلێمانی
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی ڕایگەیاند: سێ لە مانگرتووەکان گەڕاونەتەوە خێمەکە و پێویستە لە زوترین کاتدا "نازۆڕ"یان بۆ ئەنجام بدرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١١ی شوباتی ٢٠٢٥، دوای ١٥ ڕۆژ لە مانگرتنی کۆمەڵێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی، ئاشکرایکرد، سێ کەس لە مانگرتوان توشی خوێنبەربون و رەوانەی نەخۆشخانە کران و دوای گەیاندنیان بەنەخۆشخانە چارەسەری پێویستییان بۆکراوە بەڵام تەندروستییان باش نییە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا هەر سێ مانگرتوەکە گەڕاونەتەوە خێمەکە و پێویستە لە زوترین کاتدا "نازۆڕ"یان بۆ ئەنجام بدرێت