1290 کوردستان

شەپۆلێكی باران بارین بەڕێوەیە مەترسى وشکەساڵى نامێنێت

09:13 - 03/02/2025

زەمەن - کوردستانى

 

كەشناسێك رایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی باران بارین رولە هەرێم دەكات كە سەرجەم مەترسییەكانی وشكە ساڵی دەڕەوێنێتەوە.


محەمەد كەمال، كەشناس رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا لە شەوی (5ـی 2)ـەوە شەپۆلێكی باران بارین كە سەرچاوەكەی دەریای ناوەڕاستە سەرانسەری ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بەبڕی مامناو بۆ باش باران دەبارێت.

وتیشی، هاتنی باستە هەوایەكی جەمسەی دەبێتە هۆی دابەزینی پلەكانی گەرما كە (8 بۆ 12) پلەی سیلیزی دادەبەزن و  لە هەندێ كاتیشدا خێرایی با (28) كم بۆ كاتژمێرێك چالاك دەبێت.  

رونیكردەوە، دابەزینی پلەكانی گەرما دەبێتە هۆی بارینی بەفر لە تەواوی ناوچە شاخاویەكانی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆك و هەولێر، هەروەها بەپێی پێشبینییەكانیش بەفر لە سەنتەری شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە.

محەمەد كەمال، كەشناس ئامژاەی بۆ ئەوەشكرد، بڕی بارانی پێشبینی كراو لەنێوان (15 بۆ 45) ملیم دا دەبێت و شێوازی دابارینەكەشی زستانەیە كە سودێكی زۆر بەكشتوكاڵ دەگەیەنێت و لەمەترسی وشكە ساڵی دوریان دەخاتەوە و 8/2 كۆتایی بەم شەپۆلە دێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن