خۆت بۆ ٧٧ پرسیارەکە ئامادە کردووە؟
10:28 - 30/11/2024
زەمەن – هەرێمی کوردستان
وەزارەتى
پلاندانانى هەرێمى کوردستان دەستپێکردنى قۆناغى کۆتایی پرۆسەى سەرژمێرى گشتى دانیشتوانى
هەرێمى کوردستانى راگەیاند و داواش لەو هاوڵاتییانە دەکات کە لە قۆناغى دوەم گەڕابونەوە
ناوچە دابڕێنراوەکان، لەم قۆناغەشدا بگەڕێنەوە و بەشدارى پرۆسەکە بکەن.
وەزارەتى
پلاندانان لە راگەیەنراوەکەیدا دەڵێت: ئەمڕۆ
قۆناغی کۆتایی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات کە
بۆ ماوەى زیاتر لە دوو هەفتە بەردەوام دەبێت و بژمێرەکان لەم ماوەیەدا سەردانى گشت
خێزانەکان دەکەنەوە بۆ وەرگرتنى وەڵامى 77 پرسیارەکە.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە
کە ئەو پرسیارانەى لە هاوڵاتییان دەکرێت بارى دیموگرافی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و پەروەردەی
و تەندروستی و کار و بێکاری و نیشتەجێبون و کۆچ و هۆیەکانی گۆڕینی شوێنی نیشتەجێوون
زانیاری کارتی نیشتمانی
و فۆرمی خۆراک رۆژی لەدایک بون، ژمارەی ئەو
کەسانەی مردون لەنێو خێزاندا و چەند پرسیارێکى دیکەیش دەگرێتەوە.
وەزارەتەکە داوا
لە هاوڵاتییان دەکات کە هاوشێوەى قۆناغەکانى پێشو هاوکارى بژمێرەکان بکەن و پێویستیشە
بۆ وەڵامى پرسیارەکان کەسێکى بەرپرسى خێزانەکە لەماڵ بێت.
لەبارەى ئەو هاوڵاتییانەى
لە قۆناغى پێش کۆتایی لە ناوچەکانى دیکەى هەرێمى کوردستانەوە گەڕانەوە بۆ ناوچە
دابڕێنراوەکان و ناوچەکانى خۆیان وەزارەتى پلاندانان جەخت دەکاتەوە کە پێویستە لەم
قۆناغەش بگەڕێنەوە بۆئەوەى مافەکانیان نەفەوتێتیت و پرۆسەکەش بەشێوەیەکى دروست کۆتایی
بێت.
سەرچاوە: کەی
ئێن ئێن