ئەمڕۆ بەنهێنی لەكۆبونەوەكەی پەرلەماندا باس لە هەڕەشەکانى ئیسرائیل دەکرێت
11:15 - 25/11/2024
زەمەن - عێراقی
سەرچاوەیەک لە پەرلەمانى عێراقەوە بە رۆژنامەى شەرقلئەوسەتى وتووە ئەمڕۆ بە نهێنى و دانیشتنى تایبەت گفتوگۆ لەسەر هەڕەشەكانی ئیسرائیل دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 25ی 11ی 2005، بە سەرۆکایەتى مەحمود مەشهەدانى سەرۆکی نوێی پەرلەمان وەرزێکى نوێ لە خولى یاسادانان دەستپێدەکاتەوە بەبێ ئەوەى لە ئەجێنداى کارى پەرلەماندا ئاماژە بە هەڕەشە و ئەگەرەکانى هێرشى ئیسرئیل بکرێت بۆ سەر عێراق، بەڵام سەرچاوەیەک لە پەرلەمانى عێراقەوە بە رۆژنامەى شەرقلئەوسەتى وتووە ئەمڕۆ بە نهێنى و دانیشتنى تایبەت گفتوگۆ لەسەر هەڕەشەكانی ئیسرائیل دەکرێت.
ئەوە لەکاتێکدا فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەى عێراق پێشتر رایگەیاندبوو هێرشکردنى ئیسرائیل لە هەموو کاتێک نزیکترە، ئەندامەکەى پەرلەمان جەختى کردوەتەوە هەڵوێستى پەرلەمان پشتیوانیکردنى پلانەکانى حکومەت دەبێت بە مەبەستى رێگریکردن لە هەر هێرشێک لە عێراقەوە بکرێتە سەر ئیسرائیل جارێکى دیکە و هەوڵەکانیش بۆ هەر ئەگەرێکى هێرشکردنى ئیسرائیل.
رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، ئەو لایەنانە عێراقییانەى لە ئێرانەوە نزیکن و پێشتر هێرشەکانیان ئەنجامداوە لە دواى گرتنەبەرى رێککارەکانى سودانى و دەرکردنى ژمارەیەک بڕیاری ئەمنى و سەربازیی لە ئێستادا بێدەنگییان هەڵبژاردووە، بە دوریشى نەزانیوە هەڵبژادنى بێدەنگییەکەیان لە لایەن ئێرانەوە بووبێت، ئەوە لە کاتێکدا بەرپرسانى باڵاى ئێران داواى راگرتنى جەنگ و بەرقەرارکردنى ئاشتى دەکەن.