716 کوردستان

نوێترین لێدوانى گوتەبێژى حکومەتى هەرێم لەبارەى سەردانەکەى سودانى و مووچە

07:12 - 13/11/2024

زەمەن - کوردستانى

 

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشەوا هەورامانى گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، پرسى مووچە و هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان دوو تەوەرى سەرەکى گفتوگۆکانى نێوان سودانى و مەسرور بارزانى بوون.

 

راشیگەیاند، مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان داواى لە محەمەد شیاع سودانى کردووە، پرسى مووچە نابێت تێکەڵى کێشە سیاسییەکان بکرێت، سودانى هاوڕاى بووە و ئەوەى پێویست بێت لەبارەى مووچەوە دەیکات و دەبێت هەمووان بە بڕیارى دادگاى فیدراڵییەوە لەبارەى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان پابەندبن.

 

پێشەوا هەورامانى راشیگەیاند، مەسرور بارزانى داواى لە سودانى کردووە، پێویستە سوتەمەنى پێویست کە نەوت و بەنزینە بە نرخى پاڵپشتیکراو، هاوشێوەى پارێزگاکانى دیکەى عێراق بۆ هەرێمى کوردستانیش دابینبکرێت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن