124 جیهان

دوای ئەوەی دەستدرێژی کردە سەر ٢٠٠ ژن، لەسێدارە درا

03:38 - 12/11/2024

زەمەن - ئێران

لە ئێران پیاوێک دوای ئەوەی دەستدرێژی کردە سەر ٢٠٠ ژن، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا جێبەجێکرا.

ئەمڕۆ ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، دەسەڵاتی دادوەریی پارێزگای هەمەدان لە ئێران رایگەیاند، سزای لەسیدارەدان بەسەر ئەو کەسە جێبەجێ کرا، کە دەستدرێژیی کردبووە سەر زیاتر لە ٢٠٠ ژن.

ئاماژەی بەوەش کرد، تاوانبارەکە ناوی "محەممەد عەلی سەلامەت"ە کە بەتۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر زیاتر لە 200 ژن ئەو سزای بە سەردا سەپا بوو، جێبەجێ کرا.

جێی ئاماژەیە، ئەو تاوانبارە زیاتر لە ساڵێکە دەستگیر کراوە، لە ساڵانی رابردوو زیاتر لە ٢٠٠ ژن و کچی بە بیانووی هاوسەرگیری هەڵخەڵەتاندووە و دەستدرێژی کردووتە سەریان، هاوکات پاش لێکۆڵێنەوە لە هەموو دۆسییەکان، لە مانگی تەمووزی ئەم ساڵ تۆمەتەکانی پشتڕاستکرانەوە و دۆسیەکەی رەوانەی دادگەی شۆڕشی پارێزگای هەمەدان کرا.


 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن