لە سبەینێوە بەرنامەی مۆلیدەکان دەگۆڕێ و بەیانیان کارەبا نابێت
07:19 - 31/10/2024
زەمەن - کوردستانى
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى رایدەگەیەنێت، بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکان دەگۆڕێت و بەیانیان کارەبا نابێت.
کارەباى سلێمانى راشیگەیاندووە، لە سبەى رۆژى هەینییەوە بەرنامەى کارکردنى مۆلیدەکان کەمدەکرێتەوە، رۆژانە لە کاتژمێر 12ى نیوەڕۆ تا یەکى شەو کاردەکەن.
هەروەها راشیگەیاندووە، لە یەکى شەو تا کاتژمێر شەش و نیوى بەیانى کارناکەن، لە شەش و نیو تا هەشتى بەیانى کاردەکەن دووبارە دەکوژێتەوە و کاتژمێر 12ى نیوەڕۆ کارەبا دێتەوە، بۆ رۆژانى هەینیش بەیانیان کارناکەن و لەبرى ئەوە کاتژمێر 11 کاردەکەن.