یەکێتی لە بەغداد سکاڵای لەسەر "هەژماری من" تۆمارکرد
            
                 01:18 - 31/10/2024 
        
            
            
               
               
            
            
       زەمەن - هەرێمی کوردستان
بەپێی زانیارییەکان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دادگای  لێکۆلینەوەی کەرخ لە بەغداد سکاڵای لەسەر 'هەژماری
من' تۆمار کرد.
کەناڵ ٨ لە زاری
چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ٣١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، یەکێتی
نیشتمانی کوردستان لە رێگەی تیمێکی یاسایی و ئەندامانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق،
سکالای یاسایی لەسەر 'هەژماری من' و رێگریکردن لە جێبەجێکردنی تەوتین لە دادگای  لێکۆلینەوەی کەرخ تۆمارکرد.
ئاماژەی بەوەش
کردووە، سکاڵاکە لەسەر بەزۆر ناچارکردنی فەرمانبەران و مووچەخۆران بە کردنەوەی هەژماری
بانکی لە 'هەژماری من' لە بانکە نا حکومیەکان بە پێچەوانەی بریاری دادگای فیدراڵی.
دووپاتیشی
کردووەتەوە کە دادگای لیکۆلینەوە سکاڵاکەی قبوڵکرد و دەستیکردوە بە رێکارە یاساییەکانی
خۆی.