3360 کوردستان

بەپەلە.. پیاوێك كە باوكی پێنج منداڵە لەسلێمانی كوژرا و بكوژیش دەستگیركرا

02:54 - 28/10/2024

زەمەن _ سلێمانی 

 

 بکوژی هاوڵاتییەکەی گوندی شێرکوژ لە نزیک گەڕەکی تاڤگەی سلێمانی، لەلایەن  هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دەستگیرکرا.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، دوای ئەوەی کەسێک بەناوی (سەڵاح حەمە ساڵح)  لەگەرەکی قولەرەیسی لەلایەن پاسەوانی پێشووی بەرپرسێکی باڵاوە کوژرا، کەمێک پێش ئێستا تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دەستگیرکرا.

هەروەها دوای رێکارە یاساییەکان بەپێ تایبەتمەندی کەیسەکە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەکرێت.

کوژراوەکە لە دایکبوووی (١٩٧٦)ە و خاوەنی پێنج منداڵە، برای هەڵسوراوی دیاری بزوتنەوەی گۆران ستار کانی سپیکەیییە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن