130 کوردستان

بەپەلە... ئەمڕۆ تەواوکارى موچەى مانگى ئاب خەرج دەکرێت و خشتەى موچە بڵاودەکرێتەوە

09:56 - 01/10/2024

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کۆتا گوژمەپارە بۆ موچەی مانگی ئاب خەرج بکات و لیستی موچە رادەگەیەندرێت،لە سێ رۆژیشدا موچەی سەرجەم موچەخۆرانی هەرێم دابەش دەکرێت.
 
سەرچاوەیەک لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق 243 ملیار دینارەی تەواوکارە بۆ موچەی مانگی ئاب بنێرێت، بەوەش لەگەڵ 755 ملیارەکەی دیکە کورتهێنانی موچەی مانگی ئاب پڕدەبێتەوە موچەی موچەخۆران دابەش دەکرێت.

هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند: لەگەڵ پارەدارکردنەکە و پڕکردنەوەی کورتهێنانەکە، هەر ئەمڕۆ لیستی موچەی مانگی ئاب رادەگەیەنێت و لە سێ بۆ چوار رۆژیشدا موچەی سەرجەم موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکانیش دو رۆژە وردبینیکردن لە موچەی مانگی ئەیلول دەستیپێکردوە و تا 15ی ئەم مانگە لەپێش هەڵبژاردندا موچەیەکی دیکەش دابەش دەکرێت.

سلێمانى/ بڕیار نامیق

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن