بەپەلە.. هێزە ئەمنییەکانى سلێمانى خرانە ئامادەباشییەوە
            
                 08:48 - 11/09/2024 
        
            
            
               
               
            
            
       
زەمەن - کوردستانى
 
ئەمڕۆ چوارشەممە مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆمارى ئێران سەردانى بەغداى کرد و بڕیاریشە سبەینێ بێتە هەولێر و دواتریش بێتە سلێمانى، بۆ ئەو مەبەستە لە ئێوارەى ئەمڕۆوە بە مەبەستى رێکارى ئەمنیی، تەواوى هێزە ئەمنییەکان خراونەتە ئامادەباشییەوە.
بەگوێرەى زانیارییەکانى زەمەن، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تەواوی هێزە ئەمنییەکان لە کۆماندۆ، ئاسایش و پێشمەرگە و پۆلیس لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانییەوە تا دەباشان جێگیر کراون.